Sarmand Hameed
09 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2022
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى هیوای خواست کە جەژنی قوربان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكرێته سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات.
نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاۆکردەوکە تیایدا هاتووە، "به گه‌رمى پيرۆزبايى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوويهكى ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن و جه‌ژن خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە "با په‌يام و واتا مرۆيى و جوانه‌كانى جه‌ژن له گهردنئازادى و لێبورده‌يى و لێخۆشبوو‌ن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى نوێى ئاشته‌وايى و پێكهاتنه‌وه و هه‌نگاونانى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر".
نێچيرڤان بارزانى هیوای خواست کە جەژنی قوربان بکرێتە سەرەتايهكى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات و تیایدا هاتووە "با ئه‌م بۆنه‌يه له عيراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و تێپه‌ڕاندنى سهختييهكان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گه‌يشتن به كه‌نارى ئارامى و دڵنيايى".