Mazin Majeed Asaad Baqal,Ramal Abdullah Mahmood
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
هه‌ولێر – AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی مێرسین، ئایهان كزڵتان رایگه‌یاند کە ده‌یانه‌وێت له رێگای ئه‌زموونی توركیا له بواره جیاوازه‌كان سوود به عێراق، هه‌رێمی كوردستان و توركمانه‌كان بگه‌یه‌نن.
شاندێك كه له نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س پێكهاتبوون له توركیاوه هاتوونه‌ته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ كارسازانی توركمان له لقی هه‌ولێری به‌ره‌ی توركمانی عێراقی كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا تاوتوێی ده‌رفه‌تی هه‌ماهه‌نگی بازرگانی هاوبه‌ش كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی مێرسین، ئایهان كزڵتان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاند کە ده‌یانه‌وێت له رێگای ئه‌زموونی توركیا له بواره جیاوازه‌كان سوود به عێراق، هه‌رێمی كوردستان و توركمانه‌كان بگه‌یه‌نن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی فراکسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی لە پەرلەمانی کوردستان، ئایدن مه‌عروف گوتی: "ئامانجمان له كۆبووەکهوه ئه‌وه‌یه كه‌شێكی له‌بار بهێنینه ئاراوە له نێوان كارسازانی توركمان و ئه‌و كارسازانهی کە له توركیاوه دێن، بۆ ئه‌نجامدانی كاری بازرگانی".
ئایدن مه‌عروف له‌باره‌ی گرنگی كه‌رتی تایبه‌تی توركیا دوا بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و گوتی: "داواكارین له داهاتوودا توركیا رۆڵی خۆی بگێڕێت له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا وه‌ك په‌روه‌رده و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مووسڵ، كه‌ركووك و ناوچه توركماننشینه‌كان".