Zana Natık Kerem
01 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2019
بەغدا ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی کرد لە راوێژکاری سەرۆکی کۆریای باشوور بۆ کاروباری دەرەوە، ھان پیۆنگ دوو و کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار لە کۆبوونەوەکەدا سەرکۆمار، بەرھەم ئەحمەد ساڵح ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و کۆریای باشوور کرد و باسی لە رۆڵی کاریگەری حکوومەت و کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور کرد لە بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا، بەتایبەتیش ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکان.
جەختیشکراوەتە لەسەر گرنگی سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و ئەزموونی کۆریا لە بنیادنانەوەی عێراقدا.
لای خۆیەوە، ھان پیۆنگ دوو خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و رایگەیاند، کۆریای باشوور دەیەوێت زیاتر پەرە بدات بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق.
بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی نەوت و ووزەدا گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.