Mazin Majeed Asaad Baqal,Ramal Abdullah Mahmood
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2019
هه‌ولێر – AA
مانگی سووری توركی جلوبه‌رگی به‌سه‌ر ٢٥٠ منداڵی بێباوك له كه‌مپی ئاواره‌كان له هه‌ولێر دابه‌شكرد.
سه‌رۆكی لقی عێراقی مانگی سووری توركی، تاهیر كاهڤهچی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێڵ سی واكیكی و قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌عاریف له هه‌ولێر جلوبه‌رگیان به‌سه‌ر ٢٥٠ منداڵی بێباوك له كه‌مپی ئاواره‌كان له هه‌ولێر دابه‌شكردووه".
تاهیر كاهڤهچی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قوتابیانی قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌عاریف له هه‌ولێر به‌شدارییان له‌و كاره خێرخوازیه‌دا كردووه و گوتی: "ئامانجی سه‌ره‌كیمان له‌مه هه‌ستكردنه به ره‌وشی ئه‌و منداڵه بێباوكانه و هاوكاریكردنی كه‌سانی لێقه‌وماو له لایه‌ن قوتابیانه‌وه".
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش راكێشا مانگی سووری توركی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی عێراق له سه‌روویانه‌وه ئاواره‌كانی مووسڵ.
نازڵی ئه‌حمه‌د كه یه‌كێكه له‌و قوتابیانه‌ی خۆبه‌خشانه به‌شداری له‌و چالاكییه‌دا كردووە ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەک خۆشحاڵه به به‌شداریكردن له‌و چالاكییه‌دا".