Hawkar Yaseen
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ۱٠۷ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٥٠ تووشبوو، ٢١ لە هەولێر، ۳۲ لە سلێمانی، دوو لە گەرمیان و دوو کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ۹۸۲ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ۳۸۲ کەس، ۳۳٤ لە هەولێر، ۱۷٥ کەس لە سلێمانی، ۳۷ کەس لە گەرمیان، ٥۲ کەس لە راپەرین و دوو کەسیش لە هەڵەبجە چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا شەش کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، چوار لە دهۆک و دوو کەسیش لە هەولێر.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ۹٥۷ هەزار و ٤٥٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١٠٣ هەزار و ۸۷۱ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ۷٥ هەزار و ۱۱۸ کەسیان چاکبوونەتەوە و ۲٥ هەزار و ۳٥٠ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٤٠۳ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.