Sarmand Hameed
15 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له هه‌رێم و تیمێكی یاوه‌ری، داوایكرد له به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ت و مه‌شق و راهێنانه‌كان و پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، گرژی و ئاڵۆزییه ههنووكەییهكان و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش، به‌ریتانیا و هێزه‌كانیان رۆڵی كاریگه‌ر و میژوویی خۆیان بگێڕن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چڕتر بكه‌نه‌وه.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە وه‌زارەتی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوکراوەتەوە، شۆڕش ئیسماعیل پێشوازیی كرد له راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم، كۆڵۆنێڵ چارڵی و شاندێكی یاوه‌ری.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت، به‌ختیار محەمەد و هه‌ژار عومه‌ر، ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی به‌ریتانیای له پشتگیری به‌رده‌وام و هه‌مه‌هانگی و هاوكارییه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه و پڕۆسه‌ی چاكسازیی له وه‌زاره‌تدا کرد، هاوكات گفتوگۆی چڕ‌وپڕ كرا، له‌باره‌ی رووداو و پێشهاته‌كانی ئێستا، هه‌ردوولا، بەبایهخهوه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان روانی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی دیدارەکەدا، شاندە سەربازییەکەی بەریتانیا، روونیان كردووەته‌وه کە ئه‌وان به‌وردی چاودێری دۆخی سیاسیی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، هەروەها رایانگەیاندووە کە له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵییدادا، گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن بهرێكکهوتنێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه، كه به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولای تێدا پارێزراو بێت.
شاندی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانیا، دڵنیاییان دا، له ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانیان له‌باره‌ی به‌ره‌پێشچوونی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ت و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، بۆ ئه‌مه‌ش ئاشكرایانكرد، پێویسته هه‌مووان له،ململانێیه‌كان دووربكه‌ونه‌وه و هه‌نگاوه‌كانی ئێستا و داهاتوو، روه‌و تێكشكانی تیرۆر‌و تیرۆریستان بێت، كه له‌ئێستادا مهترسیهكانییان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.