Sarmand Hameed
09 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکرنی بەناو وەزیری کشتوکاڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، بە هەوڵ و چاودێری مەیدانیی بەردەوام، هێزێکی هاوبەش لە فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا و دەزگای هەواڵگریی لە وەزارەتی ناوخۆ بەناو وەزیری وەزیری کشتوکاڵی داعشیان دەستگیرکرد.
لە راگەیاندراوەکەدا کەکۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوەشدراوە کە سێ تیرۆریستی دیکە کە یاوەری ئەو تیرۆریستەبوونە، دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کردووە کە دوای پێکهێنانی تیمێکی تایبەت، هەر چوار تیرۆریستەکە لە قەزای قائیم سەربە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەستگیرکراون.
لە راگەیاندراوەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەمبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.