Rawan Subhi Obaiullah
05 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2025
دھۆک - AA
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بە پێی کارنامەی کۆبوونەکە دەنگ لەسەر پێنج پرۆژەیاسا دەدەرێت و خوێندنەوەش بۆ پێنج پرۆژەیاسای دیکە بکرێت.
پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چیایی تەیمور بە ئاژانسی ئانادۆڵو رايطةياند: "تاوەکو ئێستا بڕیار وایە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەکەن، ترسمان ھەیە پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بخرێتە بەرنامەی کارەوە و ئەگەر ٥٠ پەرلەمانتار ئامادە ببن ئەو کاتە دەتوانن واژوو کۆ بکەنەوە بۆ زیادکردنی بڕگەی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی".
ئەو پێنج پرۆژە یاسایەی بۆ دەنگدان لە بەرنامەی کاردان بریتین لە: پێشنیازەیاسای ھەمواری یەکەمی بنەماکانی ھاوسەنگکردنی بڕوانامە و پلەی زانستیی عەرەبی و بیانی، پرۆژەیاسای پەسندکردنی رێککەوتنی ھاندان و پاراستنی دوولایەنەی وەبەرھێنان لەنێوان عێراق و سعودیە، پرۆژەیاسای رێکخستنی وزەی نوێبووەوە، پێشنیازەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی و تیشکی و کیمیایی و بایۆلۆژی و پرۆژەیاسای تەندروستیی دەروونی.
ھەروەھا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای دیوانی وەقفی سوننە، پرۆژەیاسای چاودێریی نەوجەوانان و پرۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی قاسرین دەکرێت. ھاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای کۆلێژی فڕۆکەوانیی سوپا و پێشنیازەیاسای رێکخستنی مافی کەمینەکان دەکرێت.
چیایی تەیمور باسی لەوەشکرد سێ مانگ ماوە ئەم خۆلەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی پێ بھێت، لایەنە شیعەکان پەلەیانە پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی پەسەند بکات بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی قانوونی حەشدی شەعبی، ئەو کاتە دەرفەت نەمێنێت ببنە ئارمانجی ھێرشەکان، ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل ھێرش بکاتە سەر حەشد تووشی ئیحراجى ببێت چونکە ئەو کات عێراق دەلێت ئەم ھێزانە چوارچێوەی قانوونیان ھەیە، چون ھێرشیان دەکرێتە سەر.