Heman Hussein Yaseen
16 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2024
هەولێر - AA
پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، ''هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بووه''
ئومێد خۆشناو له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: "هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و كارێكی نامرۆڤانه بووه به هه‌ولێر كراوه و هه‌ولێر ناهه‌ژێت و پێویسته ئارامیتان هه‌بێت''.
كاتژمێر ٢٣:٣٠ ئه‌مشه‌و چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی چه‌ند شوێنێكی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كران و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ته قوربانی كه تا ئێستا زانیاری ورد و فەرمی لەبەردەستدا نییە.
سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.