Heman Hussein Yaseen
11 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2020
ههولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی ھەولێر بڵاویكردهوه، ١١ تووشبوو لە شاری ھەولێر چاکبوونەتەوە و گەڕانەوە ناو خێزانەکانییان.
لە راگەیهنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی ھەولێر بڵاویکردووەتەوە، ١١ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی بەتەواوهتیی چاکبوونەتەوە، باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە، پشکنینیان بۆ ئهنجامدراوهتهوه، ئهنجامی پشكنینهكان نێگەتیڤ بوون و بڕیاردراوه بنێردرێنەوە ماڵەوە.
لە راگهیهنراوهكهدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی گشتی چاکبووەوهکان لە پارێزگای ھەولێر گەیشتە ٤٠ کەس.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی تووشبووان لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٣٢٥ کەس و لەو ژمارەیەش ١٦٨ لە ھەولێر، ١٢١ لە سلێمانی، ١٥ لە دھۆک و ٢١ کەسیش لە ھەڵەبجەن و چوار حاڵەتی مردنیش لە سلێمانی ھەبووە.
ھەروەھا کۆی ئەو کەسانەی کە چاکبوونەتەوە بریتیین لە ١٤٧ کەس و لەو ژمارەیەش ٤٠ کەس لە ھەولێر، ٩٤ کەس لە سێمانی، ١٢ کەس لە دھۆک و یەک حاڵەتیش لە ھەڵەبجە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان.
کۆی ئەو کەسانەیشی کە لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە بریتیین لە ١٧٤ نەخۆش و لەو ژمارەیەش ١٢٨ حاڵەت لە ھەولێر، ٢٣ حاڵەت لە سلێمانی، سێ حاڵەت لە دھۆک و ٢٠ حاڵەتیش لە ھەڵەبجە لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و لە ژێر چاودێریی پزیشکییدان.