Zana Natık Kerem
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2020
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن کەعبی رایگەیاند کە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، گەیشتووەتە ئەنجوومەنی نوێنەران.
حەسەن کەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، پڕۆژەیاسای یاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، گەیشتووەتە ئەنجوومەنی نوێنەران.
دوێنێ دووشەممە گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەسەن نازم راگەیاندبوو کە سبەی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.
پێشتر جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد رایگەیاندبوو کە ماوەی تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٠ رۆژ دەخایەنێت.