Zana Natık Kerem
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
لە ئاكامی پەلامارێكی داعش بۆسەر خاڵێكی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، دوو سەرباز كوژران.
بەپێی میدیاكانی خۆجێی، سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندووە كە تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر خاڵێكی چاودێری هێزەكانی سوپای عێراق لە گوندی نەوفەل سەربە فەزای شارەباب (مقدادییە) باكووری رۆژهەڵاتی دیالە.
بەگوتەی سەرچاوەكە لە ئاكامی هێرشەكەدا، دوو سەرباز بە ناوەكانی باسم توعمە موحسن و عەلا عەبود غوباش كوژراون.