Zana Natık Kerem
24 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بازرانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بە شکۆوە یادی ٤٧ ساڵەی شەھیدانی قەڵادزێ دەکەنەوە کە بەھۆیەوە ١٢٣ ھاووڵاتی، فەرمانبەر، قوتابی و مامۆستای زانکۆ شەھیدبوون و زیاتر لە ٤٠٠ی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بازرانی لە چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی قەڵادزێدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاویکردەوە.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی-دا ھاتووە:"ئەمڕۆ بە شکۆوە یادی ٤٧ ساڵەی شەھیدانی قەڵادزێ دەکەینەوە کە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئەوسای عێراقدا ١٢٣ ھاووڵاتی و فەرمانبەر و قوتابی و مامۆستای زانکۆ شەھید و زیاتر لە ٤٠٠ی دیکەش بریندار بوون، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکیان دەنێرین".
٤٧ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ۲٤ ی نیسانی ساڵی ۱۹۷٤ دا، شاری قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە بۆردمانکرا و لەئاکامدا ١٢٣ ھاووڵاتی سڤیل، فەرمانبەر، قوتابی و مامۆستای زانکۆی سلێمانی کە ئەو کات لە قەڵادزێ بوون، شەھیدبوون و زیاتر لە ٤٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.