Fakhradin Ibrahim Mohammad
16 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2022
هەولێر - AA
کۆنسولخانەی تورکیا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٣٤ ساڵەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی کۆنسولخانەی تورکیادا هاتووە "بەهۆی بۆردومانی کیمیایی رژێمی بەعس لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨دا، هەزاران کەس لە خەڵکی مەدەنی هەڵەبجە گیانیان لەدەست دا، ئەو هێرشە لە مێژوو و ویژدانەکاندا وەک پەڵەیەکی رەش مایەوە".
کۆنسولخانەی تورکیا لە پەیامەکەیدا راشیگەیاندووە "تورکیا لە بەرامبەر ئەم هێرشە دڕندانەیەدا، دەرگای بەڕووی هاووڵاتییە لێقەوماوانی کورد کردەوە و دەستی یارمەتیدانی بۆ درێژکردن. ئەم رۆژە دەردناکە بە ئازارەوە وەبیر خۆمان دێنینەوە. لە ٣٤مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە خوا داواکارین قوربانییانی ئەم کارەساتە بخاتە بەر رەحمەتی خۆی".