Zana Natık Kerem
27 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2023
ھەولێر ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.
باسی لەوەیش کردووە کە دەستگیرکراوەکان لە بەناو "فیرقەی نەھاوەند، دیوانی جوند و لیوای سەربازگە گشتییەکان" سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاریان کردووە.