Sarmand Hameed
06 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2021
هەولێر - AA
بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی بەرگریی شارستانی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە گەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک، پێنج ئەندامی خێزانێک سووتاون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی بەرگریی شارستانی چەمچەماڵ راشیگەیاندووە: "ئاگرەکە بەھۆی گڕگرتنی غازەوە بووە و بەھۆیەوە دایکێک و سێ کوڕ وکچێک سووتاون و سیان لە بریندارەکان کە دایک وکچەکە و کوڕێکن رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی بەرگریی شارستانی چەمچەماڵ لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.