Zana Natık Kerem
21 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2024
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی سوپاسی کار و ھەوڵەکانی کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، مەولود یاقوت کرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچێرڤانی بارزانی، بۆ ماڵئاوایی پێشوازی کردووە لە مەولود یاقوت کە وەک کونسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، کۆتایی بە ئەرکەکەی ھاتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارێکدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی کار و ھەوڵەکانی مەولود یاقوت کردووە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاری تازەیدا، بۆ خواستووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لای خۆیەوە مەولود یاقوت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕیووە، ھەروەھا خۆشحاڵی خۆی بۆ کارکردنی لە ھەرێم نیشانداوە.
ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، مەولود یاقوت لە پۆستی کۆنسولی نوێی تورکیا لە ھەولێر دەست بەکارببوو.