13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
دیالە - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەیەکی پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق، سێ سەرباز کوژران.
لەوبارەیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە، ملازمی یەک شەعلان کاملی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی: "تیمێکی پووچەڵکردنەوەی بۆمب، هەوڵیاندا بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی حەوز وەقف رۆژهەڵاتی شاری باقووبە، سەنتەری پارێزگای دیالە پووچەڵ بکەنەوە، بەڵام بۆمبەکە تەقیوەتەوە".
شەعلان کاملی ئاماژەی بەوەیشدا کە تەقینەوەکە لەو کاتەدا روویداوە کە تیمێکی پووچەڵکردنەوەی بۆمب یاوەری فەرمانبەرانی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆ سەرقاڵی پاککردنەوەی ئاوەڕۆبوون لە ناوچەکەدا.
ئاشكراشیكرد لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، سێ سەرباز کوژراون.
کاملی تیرۆریستانی داعشی بە چاندنی بۆمب لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق تاوانبار كرد.