Hemın Othman Mohammed
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای توركی ئۆیا ئایدۆغان، له ته‌مه‌نی 59 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.
نه‌خۆشخانه‌ی لیڤ هۆسپیتاڵ كه تیایدا ئایدۆغان چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی ناوبراو روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئایدۆغان له رۆژی 7ی ئایاردا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر هێنراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه و به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:15 كۆچی دوایی كردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هونه‌رمه‌ند ئایدۆغان له دوێنێ كاتژمێر 11ی شه‌وه‌وه باری ته‌ندروستی خراپتر بوو، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌ڵام به‌داخه‌وه، رۆژی یه‌ك شه‌ممه 15ی ئایاری 2016، كاتژمێر 7:15 خولهك دڵی له لێدان كه‌وت.
ئۆیا ئایدۆغان كێیه؟
ئۆیا ئایدۆغان، له 10ی شوباتی 1957دا له ئەرزینجان له دایكبووه. له ساڵی 1976ه‌وه له سینه‌مای توركیدا كاری كردووه و له زۆر فیلم‌دا رۆڵی بینیوه.