ماردین کە وەکو وڵاتی دایکی زەیتوون دەناسرێ، یەک لەو ناوەندانەیە کە پیشەی دروستکردنی سابوون لە زەیتوون رابردوویەکی دوور و درێژی ھەیە، ئەو زەیتەی لە زەیتوون بەرھەم دەھێنرێ لە لایەن کەسانی شارەزاوە دەکرێتە سابوون.
زەکەریا سابوونجی دانیشتووی ناوچەی درێکی سەر بە ماردینە، ٣٧ ساڵە لە زێدی خۆی باری کردووە، دوای ٣٧ ساڵ گەڕایەوە بۆ زەیدی خۆی و بەشێکی ماڵەکەی کردە کارخانەی دروستکردنی سابوونی زەیتوون.
دروستکردنی سابوون لە زەیتی زەیتوون سەدان ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەکەدا بایەخی پءدراوە، بنەماڵەی زەکەریا سابوونچیش یەکێکن لەو بنەماڵانەی کە لە زەیتی زەیتوون سابوونیان دروستکردووە.
دوای ٥٠ ساڵ راوەستاندنی دروستکردنی سابوون، جارێکی دیکە بنەماڵەی سابوونچی دەستیان بە دروستکردنی سابوون لە زەیتی زەیتوون کردەوە.
سابوونی زەیتوون بەبێ ئەوەی ھیچ جۆرە مادەیەکی کیمایی تێکەڵ بکرێ، سابوونێکی سروشتییە و بۆ زۆربەی نەخۆشییەکانی پێست و قژ دەرمانە.
زەکەریا سابوونجی بە ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: پاشناوی من ھەی باپیرمە، باپیرم سابوونی دروستکردووە، بۆیە پاشناوی ئێمە کراوە سابوونچی، منیش دوای ٣٧ ساڵ دووری لە زەیدی خۆم بۆ بەردەوام کردنی پیشەی باپیرم گەڕامەوە درێک و دەستم بە دروستکردنی سابوون کردووە.
زەکەریا سابوونجی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد زیاتر لە ٥٠ ساڵە لە ناوچەی درێک سابوونی زەیتوون دروست ناکرێ، بۆیە من بڕیارمداوە دووبارە دەست بە زیندووکردنەوەی ئەو پیشەیە بکەم.
سابوونجی جەختی لەوە کردەوە سابوونی زەیتوون سابوونێکی سرۆشتییە، بە ھۆی کەمبوونی رێژەی ئەسیدەوە سابوونی زەیتوون زۆر باشن. لە زەیتی زەیتوونی باش سابوونی باش دروست دەکرێ، ئەوانەی سابوونی زەیتوون بەکار دەھێنن دەزانن سابوونی زەیتوون چەندە باشە.
سابوونجی لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئەزموونی ئێمە بۆ دروستکردنی سابوون بۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە، بۆ زیندوو کردنەوەی ئەو پیشەیە من گەڕامەوە درێک، بەو جۆرە من پێشەنگیم بۆ ئەو کەسانە کرد کە دەیانەوەێ بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکە و ھیواخوازم ئەوانەی زەیدی خۆیان بەجێ ھێشتەوە بگەڕێنەوە بۆ زەیدی خۆیان.