رۆشنبیرانی شاری بەغدا مۆڵگەی سەربازیی سەردەمی عوسمانییەکانیان کردووە بە شوێنی دیدارو کۆبوونەوە، ئەو شوێنە شەش مانگ لەمەوبەر لەلایەن حکومەتەوە نۆژەنکراوەتەوە.
یەکێک لە رۆشنبیرانی عێراق بەناوی ئەحمەد حەسەن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێرە لە کۆندا مۆڵگەی سەربازیی عوسمانییەکان بووە، ئێستا بۆتە شوێنێکی ئارام بۆ رۆشنبیرانی ئەم شارە، حەفتانە لێرە چاومان بە دۆسن و برادەران دەکەوێ."
پەیکەرتاشێک بەناوێک مەجید سەبا گوتی: "ئێرە شوێنێکی ئارامە بۆ ھونەرمەندان، زۆر دڵخۆشم کە بێ کێشە دەتوانم بەرھەمەکانم پیشانی خەڵک بدەن."
ئەو مۆڵگە سەربازییە لە ساڵانی ١٨٤١ - ١٨٢٣ لەلایەن پارێزگار نامیق پاشاوە بنیاتنراوە، میدحەت پاشایش نھۆمی دووەمی لەسەر دروستکردووە، لە حەوشی مۆڵگەکەدا پەیکەری ھۆزانوانی عێراق مەھدی جەواھیری دانراوە.