شرناخ
پارێزگاری شرناخ(حەسەن ئیپەک) لەچیای کاتۆ لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە بەدەم چایی خواردنەوەوە قسەی کرد لەگەڵیان و گوێی بۆ داواکاریی و پێشنیارەکانیان راگرت.
ئیپەک ھەر لەو شوێنە بەشداریکرد لەئاھەنگێکی بووک گواستنەوەدا، شایگێڕان بەدەم مۆسیقاو گۆرانی کوردی ھەڵدەپەڕین و پارێزگاری شرناخیش بۆ ساتێک لەگەڵیاندا گۆڤەندو ھەڵپەڕکێی کوردی کرد.
خەڵکی ناوچەکە گوتیان دڵخۆشن بەسەردانی پارێزگار، دوای پێدانی دیاری تایبەت بە بووک و زاوا، ئیپەک بەسواری ھەلیکۆپتەر گەڕایەوە شاری شرناخ.