لۆس ئەنجلۆس
ھونەرمەندی ناوداری ئەمەریکا ھالی بەری بۆ جاری دووەم بوو بە دایک و منداڵی دووەمی بەدونیا ھێنا.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی ھالی بەری و ئۆلیڤیر مارتینەز گوتی:" دوێنێ ھالی بەری بۆ جاری دووەم منداڵی بووە." ، بەڵام شوێنی لە دایکبوونی منداڵەکەی بەری و ناوی ئەو منداڵەی ئاشکرا نەکرد.
ھالی بەری ھونەرمەندی ئەمەریکی ھەڵگری خەڵاتی ئۆسکار، لە ھاوسەر پێشووی خۆی گابریەل ئاوبری کچێکی تەمەن پێنج ساڵانی ھەیە.
ھالی بەری مانگی تەمووزی ڕابردوو ژیانی ھاوسەری لەگەڵ ھونەرمەندی فەرەنسی ئۆلیڤەر مارتینەز پێکھێنا.