Hüseyin Burak Demirer
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
ئەنقەرە
یانەی ئینتەر میلان-ی ئیتاڵی رووبەڕووی یانەی شاختار دۆنێتسک-ی ئۆکراینیی بووەوە و یاریەکە بە ئەنجامی ٠-٥ لە بەرژەوەندی ئینتەر میلان کۆتایی هات.
هەردوو یانەی ئینتەر میلان و یانەی شاختار دۆنێتسک لە نیوەی پێش کۆتایی جامی ئەورووپادا رووبەڕووی یەکبوونەوە.
لە خولەکی ١٩ی یارییەکەدا، یاریزان لاوتارو مارتینێز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئینتەر میلان تۆمار کرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەم و لە خولەکی ٦٤دا، یاریزان دانیلۆ دامبرۆزیۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ئینتەرمیلان تۆمار کرد.
لە خولەکی ٧٤دا، یاریزان مارتینێز گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمار کرد.
هەروەها یاریزان رۆمیلو لوکاکو لە خولەکەکانی ٧٨ و ٨٤دا، گۆڵی چوارەم و پێنجەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و یاریەکە بە ئەنجامی ٥-٠ لە بەرژەوەندی یانەی ئینتەر میلان کۆتایی هات.
بەم شێوەیە یانەی میلان سەرکەوت بۆ خولی کۆتایی جامی ئەورووپا و بووە رکابەری یانەی سێڤیلیا-ی ئیسپانی.
یانەی ئینتەر میلان لە ساڵی ١٩٩٨ەوە تا ئێستا، پێنج جار چووەتە خولی کۆتایی ئەورووپا و سێجار جامەکەی بەرز کردووەتەوە.
بڕیاریشە یاری کۆتایی خولەکە رۆژی هەینی ئەنجامبدرێت.