Sami Sohta
16 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
ئانتالیاــ AA
لە چوارچێوەی شڵكردنەوەی رێكارەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (COVID-19)، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی داهاتوودا، یاریگاكانی گۆڵف لە پارێزگای ئانتالیا بە رووی وەرزشوانان و میواناندا دەكرێنەوە.
ناوچەی گەشتیاری بەلەك سەربە پارێزگای ئانتالیا، 16 یاریگای تایبەت بە یاری گۆڵف هەن كە سەرجەمیان بە بەپێوەری نێودەوڵەتیی نۆژەنكراوەنەتەوە بۆ ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی داهاتوودا، بە رووی وەرزشوانان و میواناندا بكرێنەوە.

لەمبارەیەوە سەرۆكی یانەی گۆڵفی ئانتالیا، جاهید شاهین لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، یاریگاكانی گۆڵف لە ئانتالیا لە مانگی ئاداری رابردووەوە بە رووی وەرزشواناندا، داخراون.
جاهید شاهین راشیگەیاند كە لە سەرتای مانگی ئەیلوولی داهاتوودا، یاریگاكانی گۆڵف لە پارێزگای ئانتالیا بە رووی وەرزشوانان و میواناندا دەكرێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە 16 یاریگای گۆڵف لە ناوچەی گەشتیاری بەلەك هەن كە سەرجەمیان خاوەن پێوەری نێودەوڵەتیین كە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا پێشوازی لە وەرزشوانان و میوانان دەكەن.