Mutlu Demirtaştan
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی بەناوبانگی باسکە، کەی. سی. جۆنس کە یاریزانی پێشووی یانەی بۆستۆن سێلتیکس-ی ئەمریکی بوو کۆچی دوایی کرد.
لەو بارەیەوە یانەکە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە جۆنس لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە.
کەی. سی. جۆنس لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوودا یەکێک بوو لە ئەفسانەکانی یاری باسکە و ھەشت جار لەگەڵ یانەکەی نازناوی پاڵەوانیان بەدەستھێنابوو.
ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٦دا و لە میانەی ئۆڵۆمپیاتی مێلبۆرن، لە ریزی ھەڵبژاردەی ئەمریکا یاری کردبوو و مەدالیای زێڕی بەدەستھێنابوو.
جۆنس، لە ساڵانی ١٩٨٣- ١٩٨٨راھێنەری یانەی بۆستۆن سێلتیکس بووە و لەو ساڵانەدا یانەکە دووجار نازناوی پاڵەوانی بەدەستھێناوە.