Abdulkadir Karakaya
18 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2021
ئیستانبوڵ- AA
پشکنینی کۆرۆنای سێ یاریزانی پاڵەوانێتی باسکەی ئەمریکا، پۆزەتیڤ دەرچوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پاڵەوانێتی باسکەی ئەمریکا لە ١٠ی ئادارەوە تا ئێستا، پشکنینی کۆرۆنا بۆ ٤٩٠ یاریزانی پاڵەوانێتییەکە کراوە و لە ئەنجامدا پشکنینی سێ یاریزان، پۆزەتیڤ بووە.
بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵەکانی تەندروستیی پاڵەوانێتی باسکە، ئەو سێ یاریزانە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو مۆڵەتیان پێدەدرێت و لەو ماوەیەدا کەرەنتین دەکرێن.