Muthna Alahmad
09 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
یانەی بارسێلۆنا سێ خاڵی گرنگی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی لە میانی یارییەکانی ھەفتەی شازدەھەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (LaLiga)دا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، بە ئەنجامی ١-٠ لە یانەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە.
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی شازدەھەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (LaLiga)دا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا لە مێترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانەی بارسێلۆنای کرد.
بارسێلۆنا لەژێر فشاری بەدەستھێنانی سەرکەوتن و سوودوەرگرتن لە دۆراندنەکەی رۆژی شەممەی رکابەرە راستەوخۆییەکەی، یانەی ریال مەدرید بەرامبەربە ڤیاڕیال، چووە ناو یارییەکەوە، لەکاتێکدا ئەتلەتیکۆ مەدرید ھەوڵی دەدا بەردەوام بێت لە بەدەستھێنانی ئەنجامە ئەرێنییەکان و نزیک ببێتەوە لە چوارگۆشەی گەورەکان دوای ئەوەی ئەم وەرزەی بە شکست دەست پێ کردووە.
بارسێلۆنا وەک ھەمیشە یاریگا و تۆپی کۆنترۆڵ کرد، بەڵام خاوەن یاریگا زیاتر ھەوڵی دەدا گۆڵ تۆمار بکات.
تاکە گۆڵەکەی یانەی بارسێلۆنا لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا لە خولەکی ٢٢دا، لەلایەن یاریزان عوسمان دیمبیلی-یەوە تۆمار کرا.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گێمی دووەمی یارییەکەدا لەڕێگای بەهێزکردنی ھێڵی ھێرشبردن، زۆر ھەوڵی دا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام ھەوڵەکانی بێ ئەنجام بوو.
یارییەکەیش بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی ھات و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا.
یانەی بارسێلۆنا لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (LaLiga)دا، ئەمە سێزدەهەمین سەرکەوتنە کە بەدەستی دەهێنێت و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش ئەمە پێنجەمین شکستبوو کە تووشی ھات.
بەم ئەنجامەیش یانەی بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٤١ خاڵ و بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ریزبەندی یەکەمی (LaLiga)ی گرتووە و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید -یش بە کۆکردنەوەی ٢٧خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمدایە.