Erbil Başay
15 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2021
بەرلین - AA
لە میانی خولی یانە پلە یەکەمەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیا (Bundesliga) یانەی بایەرن میونخ بە ئەنجامی ٥-٠ لە یانەی شتوتگارتی بردەوە.
یانەی بایەرن میونخ لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٦مینی بۆندسلیگادا، میوانداری یانەی شتوتگارتی کرد.
لە خولەکی ٤٠ی یارییەکەدا، یاریزان سێرجی گنابری گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بایەرن میونخ تۆمار کرد.
سێرجی گنابری لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکەکانی ٥٣ و ٧٤دا، دوو گۆڵی دیکەی بۆ بایەرن میونخ تۆمار کرد و لە خولەکەکانی ٦٩ و ٧٢شدا، یاریزان رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی دوو گۆڵی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
بەم شێوەیە یانەی بایەرن میونخ بە ئەنجامی ٥-٠ یارییەکەی بردەوە و ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٤٠ خاڵ بەرزکردەوە و لە پێشەنگی بوندسلیگادا مایەوە.
لە بەرامبەریشدا، یانەی شتوتگارت لە ١٧ خاڵدا مایەوە.
هەروەها لە یارییەکی دیکەی بوندسلیگادا، یانەی هێرتا بەرلین رووبەڕووی یانەی ماینز-05 بووەوە.
لە خولەکی ١٩دا، یاریزان جای سونگ لی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ماینز تۆمار کرد و لە خولەکی ٤١دا، یاریزان ئالێکساندەر هاک گۆڵی دووەم و لە خولەکی ٤٩شدا، یاریزان سیلڤان ڤیدمەر گۆڵی سێیەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
کۆتا گۆڵی یانەکەش لەلایەن یاریزان جان-پۆڵ بۆیتوس لە خولەکی ٧٩دا، تۆمار کرا.
بەم شێوەیە یانەی ماینز ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٢٤ خاڵ بەرزکردەوە و لە بەرامبەریشدا، یانەی هێرتا بەرلین لە ١٨ خاڵدا مایەوە.
لە رووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەڵمانیادا، یانەی کۆلن بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی ڤوڵفسبورگی بردەوە.