Mutlu Demirtaştan
20 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
هەفتەی سێیەمی رووبەڕووبوونەوەکانی گرووپی A، B، C و D ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە گرنگترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی کیشوەری ئەورووپا-یە، کۆتایی هات.
لە میانی یارییەکانی گرووپی Bدا، یانەی لیڤەرپوول-ی ئینگلیزی بە ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوت بەسەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید-ی ئیسپانی.
لە رووبەڕووبوونەوەکانی گرووپی A یشدا، یانەی پاریس سان جێرمان-ی فەڕەنسی توانی بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی لایپزیک-ی ئەڵمانی بەرێتەوە.
ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی یانەکانی دیکەش بەم شێوەیە بوو:
پۆرتۆ (پورتوگال)- میلان (ئیتاڵیا): ١-٠
ئایاکس (هۆڵەندا)- بۆروسیا دۆرتموند (ئەڵمانیا): ٤-٠
شاختار دۆنێتسک (ئۆکرانیا)- ریال مەدرید (ئیسپانیا): ٠-٥
ئینتەر میلان (ئیتاڵیا)- شەریف (مۆڵدۆڤا): ٣-١