Fikret Bıyık
19 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2021
گیرەسون – AA
پێشبرکێی off-road ی تایبەت بە ئۆتۆمبیل لە شارۆچکەی ئێسپیەی سەر بە پارێزگای گیرەسون لە باکووری خۆرھەڵاتی تورکیا، بەڕێوەچوو.
پێشبڕکێکە، کە لەلایەن قایمقامییەت و سەرۆکایەتی شارەوانییەوە لە ناوەندی شارەکە ئەنجامدرا، لە شەش گرووپ کۆی گشتی ١١٠ ئۆتۆمبیلی لە ٤٠ یانەوە بەشداریان کردبوو.
پێشبڕکێکە، کە بووە جێگەی بایەخێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە، خەڵاتی جۆراوجۆر بەسەر براوەکان دابەشکرا.
سەرۆکی شارەوانی ئێسپیە، مستەفا کارادەرە، سوپاسی بەشداربووانی کرد و گوتی: "ئێسپیە، شارۆچکەیەکمانە کە ھەموو رۆژ گەورە دەبێت، گەشە دەکات و کۆچ وەردەگرێت. بۆ ئەوەی ھەموومان پێکەوە لێرە جوانی پێشبڕکێی off-road ببینین ئەم چالاکییەمان رێکخست. ئومێدەوارم لێرە بەدواوەش، رۆژی وا جوان پێکەوە و بەیەکەوە لە ناو خۆشیدا ببینین".