Ahmed Hassan
15 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2026
لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی شەشەمدا لە جامی جیھانیی ٢٠٢٦، ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا و ھەڵبژاردەی ژاپۆن بە ئەنجامی (٢-٢) کۆتایی ھات.
ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا و ھەلبژاردەی ژاپۆن لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم لە یاریگای (داڵاس) لە ئەمریکا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
گێمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانبوونی بێ گۆڵ کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٥١دا یاریزانی ھۆڵەندا ڤێرجیل ڤان دایک یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەی پێشخست ، بەڵام ژاپۆن زۆر خێرا و لە خولەکی ٥٧دا لە ڕێگای یاریزان کیتۆ ناکاموراوە ئەنجامەکەی یەکسان کردووە.
لە خولەکی ٦٤دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا، کریسێنسیو سۆمەرڤێڵ گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و جارێکی ھەڵبژاردەکەی پێشخستەوە.
بەڵام یاریزانی ھەڵبژاردی ھەڵبژاردەی ژاپۆن، دایچی کامادا لە خوڵەکەی ٨٨دا سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم و ئەنجامەکەی بۆ ھەڵبژاردەکەی یەکسان کردووە.
یارییەکەش بە ئەنجامی (٢ - ٢) کۆتایی ھات.