Yunus Kaymaz
22 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2022
ئیستانبوڵ- AA
جۆش و خرۆشەکانی وەرزی چوارەمی کێبڕکێی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل کە بە فۆرمولا ١ ناسراوە، لە ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت.
کاتژمێر ١٨:٠٠ی ئێوارەی ئەمشەو بە کاتی هەولێر خولەکانی تایبەت بە ریزبەندی کێبڕکێکارەکان دەستپێدەکات و لە ٦٣ خول پێکدێت.
بڕیاریشە کاتژمێر ١٦:٠٠ی رۆژی ٢٤ی نیسان ئەو کێبڕکێیە دەستپێبکات کە کاتژمێر ١٧:٣٠ی سبەی کێبڕکێکانی تایبەت بە ریزبەندییەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
ریزبەندی پێنج شۆفێری سەرکەوتوویی کێبڕکێکە بەم شێوەیەیە:
١. چارلێس لۆکلێر (مۆناکۆ): ٧١ خاڵ
٢. جۆرج راسڵ (بەڕیتانیا): ٣٧ خاڵ
٣. کارلۆس ساینز (ئیسپانیا): ٣٣ خاڵ
٤. سێرگیۆ پێرێز (مەکسیک): ٣٠ خاڵ
٥. لویس هامیڵتۆن (بەڕیتانیا): ٢٨ خاڵ
ریزبەندی تیمەکانیش بەم شێوەیەن:
١. فێراری: ١٠٤
٢. مێرسێدێس: ٦٥
٣. رێد بوڵ: ٥٥
٤. ماکلارێن: ٢٤
٥. ئالپن: ٢٢