Emrah Oktay
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ – AA
دوو پێشبڕكێكاری سه‌وڵ لێدان به ناوه‌كانی مهڕوهنور ئوڵسو و ئه‌لیس ئۆزبای، میداڵیای زێڕیان لە پاڵه‌وانێتیی جیهان بۆ خوار ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵی بەدەست هێنا.
یەکێتیی سه‌وڵ لێدانی توركیا رایگه‌یاند کە له میانی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتیی جیهانی خوار ته‌مه‌ن ٢٣ له شاری راچییس باکووری کۆماری چیك، یانه‌ی BLW 2x كه له مهڕوهنور ئوڵسو و ئه‌لیس ئۆزبای پێك هاتوون، میداڵی زێڕیان بەدەستهێناوە.
تورکیا لە پاڵهوانێتییەکەدا توانی دوو میداڵیای زێڕ و میداڵێكی برۆنز بە دەست بهێنێت و هەروەها دوو یاریزانیشی پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌میان گرت لە ریزبەندی یاریزانانی سەرکەوتوودا.