Emrah Oktay
09 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2022
موغڵا - AA
گەشتی پاسکیل سواری لە تورکیا بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٣دا لەژێر ناوی "گەشتی ماڕماڕا" رێکخرا، دواتر لە ساڵی ١٩٦٥دا چووە ریزبەندی کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانەوە، لەساڵی ١٩٦٦یشدا خرایە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆمار.
ئەم کێبڕکێیە تەنها کێبڕکێی کیشوەربڕی پاسکیلسوارییە لە جیهاندا و ئەمساڵ بە دروشمی "رێز گرتن لە مێژوو و سروشت" ئەنجامدەدرێت.
سبەی قۆناغی بۆدڕوم-کوشئەداسی دەستپێدەکات و وەرزشکارەکان لە هەشت قۆناغدا هەزار و ٣٠٣ کیلۆمەتر پاسکیلسواری دەکەن، کێبڕکێکە رۆژی ١٧ی نیسان و لە شاری ئیستانبوڵ، کۆتایی دێت.
هەشت قۆناغی کێبڕکێکە بەم شێوەیە دەبێت:
بۆدڕوم-کوشئەداسی: ٢٠٧ کیلۆمەتر
سەلجوق-ئاڵاچاتی: ١٥٨ کیلۆمەتر
چەشمە-ئیزمیر: ١٢٣ کیلۆمەتر
ئیزمیر-مانیسا: ١٤٧ کیلۆمەتر
مانیسا-ئایڤاڵک: ١٩٢ کیلۆمەتر
ئەردەمیت-ئێجەئابات: ٢٠٥ کیلۆمەتر
گەلیبۆڵو-تەکیرداغ: ١٣٥ کیلۆمەتر
ئیستانبوڵ-ئیستانبوڵ: ١٣٦ کیلۆمەتر