ئەنقەرە
کچە یاریزانی تێنسی رووسی ماریا شاراپۆڤای ٢٦ ساڵ لە ریزبەندی سێھەمدایە لە ئاستی جیھاندا, توانیویەتی لە ساڵی ٢٠٠٤دا ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانێتیی کۆمەڵەی تێنسی ژنانی جیھان, ھەروەھا دوو جار لە ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٢ گەیشتووەتە یاری کۆتایی.
کۆمەڵەی تێنسی ژنانی جیھان شاری ئیستەنبۆڵی دیاری کردووە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتیی ئەمساڵ, بەڵام شاراپۆڤای کچە یاریزانی رووسی بەھۆی ھەوکردنی شانی راستیەوە ناتوانێ بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکا.
شاراپۆڤا پێشتر لە ئیستەنبۆلڕ یاری کردووە و گوتی "ھاندەران لە ئیستەنبۆلڕ بەگەرمی پێشوازییان لێ کردووم, ئەوان خۆشی زیاتر دەدەنە یارییەکان, من لە ناخەوە سوپاسیان دەکەم, ھیوادارم لە داھاتوودا دیسان لە ئیستەنبۆلڕ یاری بکەمەوە."