ئیستەنبوڵ
لەمیانی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی جیھانیی ٢٠١٤ی بەرازیل، نۆیەم گەڕی ھەڵبژاردەکانی گروپی (D)ی ئەوروپا بەڕێوەچوو.
ھۆڵەندا لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی (٨-١) لە ھەنگاریای بردەوە و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ (٢٥) خاڵ، ھەنگاریایش بە ١٤ خاڵ لە پلەی چوارەم مایەوە.
ھەڵبژاردەی تورکیایش دوای سەرکەوتنی بەسەر ئیستۆنیای خاوەن ماڵ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، توانی خۆی بگەیەنێتە پلەی دووەمی گروپەکە بە کۆکردنەوەی (١٦) خاڵ.
لەلایەکی دیکە رۆمانیا بووە میوانی ئەندۆرای بێ خاڵ و یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە، تەنیا بەجیاوازی گۆڵ کەوتە ململانی لەگەڵ تورکیای پلەی دووەم و پلەی سێیەمی لە ریزبەندی گروپەکەدا گرت.
ئەنجام و ریزبەندیی گروپی (D):
ھۆڵەندا – ھەنگاریا (٨ - ١)
ئەندۆرا – رۆمانیا (٠ – ٤)
ئەستۆنیا – تورکیا (٠ – ٢)