Fatih Erel
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
لە میانی دوایین پێشبڕکێکانی فۆرمیلا وەن، شۆفێری تیمی رێدبوڵ-ھۆندا ماکس ڤێرستاپین، لە دوای کێبڕکێیەکی گەورەدا، بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوان.
پێشبڕکێکە کە لە یاس مارینای ٥،٢ کیلۆمەتری لە ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەچوو و لە ٥٨ گەر پێکھاتبوو و کێبڕکێیەکی گەورەی بەخۆوە بینی.
لە گەری کۆتاییدا ڤێرستاپین، توانی بکەوێتە پێش شۆفێری بەریتانی لە تیمی مێرسیدس، خاوەنی حەوت پاڵەوانێتی فۆرمیلا وەن، لویس ھاملتن و ببێت بە پاڵەوانی ئەبو زەبی.
٢٢ھەمین و دوایین پێشبڕکێی وەرزی پاڵەوانێتی جیھانیی فۆرمیلا وەن، لە ئیمارات بەڕێوەچوو. رکابەریی بوون بە پاڵەوان لە نێوان ڤێرستاپین و ھاملتن لە وەرزی ٢٠٢١ و بۆ یەکەم جار لە دوای ٤٧ ساڵ و لە مێژووی فۆرمیلا وەن بۆ دووەم جار لە پێشبرکێی کۆتاییدا دوو شوفێر بە ھەمان خاڵ دەستپێبکەن.
شۆفێری ھۆڵەندیی رێدبوڵ ماکس ڤێرستاپینی تەمەن ٢٤ ساڵان کە بەدوای بەدەستھێنانی یەکەم پاڵەوانێتی بوو، شۆفێری مێرسیدسی بە رەچەڵەک بەریتانی لویس ھاملتن کە دەیویست بۆ ھەشتەمین جار ببێتە پاڵەوانی فۆرمیلا وەن و بەدوای تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەدابوو، پێشبرکێیەکەیان بە ھەمان خاڵ (٣٦٩،٥) دەستپێکرد. سەرکەوتنی ئەبو زەبی بۆ ڤێرستاپینی بوو.
لەسەر ئاستی مارکەکانیش، مێرسیدس کە لە رێزبەندی یەکەدا بوو وەرزەکەی بە جیاوازی ٢٨ خاڵ لە پێش رێدبوڵدا تەواو کرد.