Zeynep Canlı
21 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2022
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی نووسینگەی داهێنانی دیجیتاڵی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، عەلی تەها کۆچ ئەوەی ئاشکرا کرد کە شێوازی رەکتە گرتنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی یاری تێنسی سەر مێزدا، کراوەتە هێمای ئەلەکترۆنی.
کۆچ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا نوسیوویەتی: "شێوازی رەکتە گرتنی جەنابی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی یاری تێنسی سەر مێزدا، کە زۆر جێی باس و خواس بوو، کرایە هێمای ئەلەکترۆنی و لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانەوە پێشکەشی بەڕێزیان کرا. پیرۆزبایی لە جەنابی وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت موحەڕەم قەسابئۆغڵو دەکەم کە هەمیشە لە نزیکەوە چاودێری نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجی و دیجیتاڵییەکانی گەنجان دەکات".