Mutlu Demirtaştan
30 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە ١٢مین هەفتەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەی ڤالێنسیا بووەوە.
کاتی ئاسایی یارییەکە، بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتایی هات، بەڵام لە کاتی زیاد کراودا و لە خولەکی ٩٠+٣دا، یاریزان رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵێکی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش ژمارەی خاڵەکانی یانەی بارسێلۆنا بۆ ٣١ خاڵ، بەرزبوونەوە و بووە پێشەنگی یانە ئیسپانییەکان.
لە بەرامبەریشدا یانەی ڤالێنسیا کە لە چوار رووبەڕووبوونەوەی رابردوودا، نەیتوانیوە سەرکەوتن تۆمار بکات، بە ١٥ خاڵ لە ریزبەندی ١٠دا مایەوە.