ئه‌نقه‌ره-AA
له كۆتا یاری ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی ١٤هه‌مینی پرێمیه‌رلیگدا، مانچێسته‌ر یونایتد به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر وێستهام یونایتددا سه‌ركه‌وت.
مانچێسته‌ر یونایتد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاری كه‌متری كردووه له پله‌ی شه‌شه‌مدا ده‌ستی به هه‌فته‌ی ١٤هه‌م كرد، میوانداریی یانه‌ی وێستهام یونایتدی كرد.
یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان به گۆڵێكی راشفۆرد له خوله‌كی ٣٨دا توانییان یارییه‌كه ببه‌نه‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش راشفۆرد توانی ١٠٠هه‌مین گۆڵی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه تۆماربكات.
مانچێسته‌ر یونایتد توانی خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته ٢٣ خاڵ و بچێته پێنجه‌می ریزبه‌ندیی. وێستهام له ١٤ خاڵدا مایه‌وه.