Yunus Kaymaz
03 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2025
لەندەن - AA
لە خولی باسکەی ئەمریكا (NBA)دا، ئۆکلاهۆما سیتی ساندەر کە پاڵەوانی ئێستای خولەکەیە، بە ئەنجامی ١٣٧-١٠٦ لە نیو ئۆرلینز پێلیکانز-ی بردەوە و، ٧ لە ٧ی بەدەستهێنا.
ساندەر کە بە گوڕوتینەوە دەستی بە وەرزەکە کرد، بە جیاوازی ٣١ خاڵ یارییەکەی بردەوە، ئەمە لەکاتێکدا پێلیکانز ئەم وەرزە لە شەشەم یارییدا دووچاری شکست بوو.
بەو ئەنجامە ساندەر بووە سێیەم یانە کە لە مێژووی خولەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بە زنجیرەی ٧-٠ دەستپێبکات. پێشتر هەردوو یانەی هیوستن ڕۆکێتس و بۆستن سێڵتیکس ئەمەیان بەدەستهێنابوو.