Mutlu Demirtaştan
29 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
یانەی مانچستەر یونایتد سەرکەوت بۆ قۆناغی پێنجەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا دوای ئەوەی لە یاریگای خۆیدا، بە سێ گۆڵ بەرامبەربە گۆڵێک لە یانەی ریدینگ-ی بردەوە.
لە یاری قۆناغی چوارەمدا لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد، شەیتانە سوورەکان رووبەڕووی یانەی ریدینگ بوونەوە.
لە خولەکەکانی ٥٤ و ٥٨دا، کارلۆس کاسیمیرۆ و لە خولەکی ٦٦دا، فرێد گۆڵەکانی یانەی مانچستەر یونایتدیان تۆمار کرد.
لە خولەکی ٧٢یشدا، ئامادۆ سەلیف مبێنگوێ تاکە گۆڵەکەی ریدینگ-ی تۆمار کرد.
لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناغدا، تۆتنهام بە ئەنجامی ٣-٠ سەرکەوتنی بەسەر پرێستۆن نۆرس ئێند تۆمار کرد، گۆڵەکانی تۆتنهام لە رێگەی یاریزانان سۆن هیونگ مین لە خولەکەکانی ٥٠ و ٦٩، و ئارنۆت دانجوما لە خولەکی ٨٧ تۆمار کران.
ئەنجامی یارییەکانی دیکەی هەمان قۆناغ بەم شێوەیە بوون:
لیستەر سیتی - والساڵ: ١-٠
لیدز یونایتد - ئەکرینگتۆن: ٣-١
ساوسهامپتۆن - بلاکپول: ٢-١
بریستۆڵ سیتی - وێست برۆمیچ ئەلبیون: ٣-٠