Sangar Hamad Azeez
26 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
نەگەیشتن بە ئەنجام، لەبارەی مافی وێنەگرتنی ساتی واژۆکردنی بۆندەکە، بووەتە هۆکاری دواخستنی وادەی پەیوەندی کردنی مۆرینهۆ بە یانەی مانچستەر یونایتد.
بە گوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی خۆزێ مۆرینهۆ، لەسەر تەواوی وردەکارییەکان رێککەوتووە لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد، ئەوەی کە بووەتە هۆکاری دواخستنی مۆرینهۆ وەک راهێنەری شەیتانە سوورەکان بریتیە لە رێککنەکەوتن لەسەر مافی وێنەگرتن لە ساتی واژۆکردنی بۆندەکەی.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یا سبەی هەینی لەسەر ئەو خاڵەش رێک بکەون و خۆزێ مۆرینهۆ بە فەرمی بە دەزگاکانی راگەیاندن بناسێنرێت.