Abdulkadir Karakaya
10 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، لیۆنێل میسی، ده‌نگۆكانی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی به‌درۆخسته‌وه.
میسی له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام، هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه كه باس له گواستنه‌وه‌ی ده‌كات بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان-ی ئیتاڵی و له‌باره‌ی هه‌واڵه‌كه نووسی ''هه‌واڵی درۆ''.
میسی ئه‌و هه‌واڵه‌شی به‌درۆخسته‌وه كه باس له چوونی ده‌كه‌ن بۆ یانه‌ی Newell's Old Boys وڵاته‌كه‌ی و، رایگه‌یاند ''كه‌س باوه‌ڕ به‌وه ناكات''.
هه‌روه‌ها میسی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ ئه‌و ئهواڵهشی به‌بێ بنه‌ما ناوبرد كه باس له پێدانی پاره ده‌كات وه‌ك كه‌فاله‌ت بۆ یاریزانی پێشووی تۆپی پێی به‌ڕازیل رۆناڵدینۆ.
بانگه‌شه‌ی ئه‌ده ده‌كرا كه میسی به‌هۆی كێشه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ئه‌و یانه‌یه جێده‌هێڵێت.