30 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2020
لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتیی وادەی ئەنجامدانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ٢٠٢٠ی دیاری کرد.
لیژنەکە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی ئەوەی راگەیاندووە، بڕیاربوو ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ لە ٢٤ی تەمووز تا نۆی ئابی ئەمساڵ ئەنجامبدرێن، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ کاتێکی دیکە دواخرا و لە ساڵی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئۆڵۆمپیادی ئاسایی لە ٢٣ی تەمووز تا هەشتی ئابی ٢٠٢١ ئەنجامدەدرێت و ئۆڵۆپیادی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش لە ٢٤ی ئاب تا پێنجی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەنجامدەدرێت.