Hüseyin Burak Demirer
10 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیۆنێل مێسی گواستەوە ریزەکانی خۆی.
مێسی، کە لە ئەکادیمیای لاماسیاوە و بۆ ماوەی ٢١ ساڵ درێسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پۆشی، دوای نەگەیشتن بە رێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى، وێستگەی نوێی بۆ وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ هەڵبژارد.
مێسی تەمەن ٣٤ ساڵان کە بۆ یەکەم جارە لە ژیانی وەرزشیدا بۆ یانەیەکی دیکە دەگوازرێتەوە، یاریکردنی لە یانەی پاریس سان جێرمان و لەگەڵ ئەستێرەی وەکو نەیمار و مباپێ ھەڵبژارد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە یانە پاریسییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، گرێبەستێکیان بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ مێسی خاوەن شەش خەڵاتی تۆپی زێڕین (Ballon d'Or) واژۆکردووە.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە مێدیا فەڕەنسییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، مووچەی ساڵانەی مێسی، کە درێسی ژماری ٣٠ دەپۆشێت، دوای لێبڕینی باجەکان ٣٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین، لیۆنێل مێسی لە ماوەی ١٧ ساڵ یاریکردندا لە ریزی یانەی بارسێلۆنا، کۆی گشتی ٣٥ جامی بردووەتەوە کە چواریان چامپیۆنزلیگن و ١٠يان جامی خولی ئیسپانیا لالیگایە.
مێسی لە ٧٧٨ یاریدا بۆ یانە کەتەلۆنییەکە توانی ٦٧٢ جار تۆڕی یانەكانى بەرامبەر بھەژێنێت.