Emrah Oktay
12 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2022
ئیستانبوڵ – AA
دوێنێ گێمەکانی ئێوارەی سێیەمین رۆژی پاڵەوانێتی جیھانی بۆکسێنی ئافرەتان کە لەلایەن یەکێتیی بۆکسێنی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو و لە تورکیا ئەنجام درا، کۆتایی ھات.
گێمەکانی ئێوارەی سێیەمین رۆژی پاڵەوانێتییەکە کە لە دامەزراوەی وەرزش و لاوانی باشاکشەھیر لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، یارییەکانی کێشی ٥٢، ٥٧، ٦٣ و ٧٥ کیلۆگرام ئەنجام دران.
بەیزا ساراچئۆغڵو کە لە یەکەم گەڕدا کە لە کێشی ٥٢ کیلۆگرام ھاتە سەر سەکۆ و توانی بە بردنەوە بە ٥-٠ لە میگوەلینا ھەرناندەز گاریسیا لە کۆماری دۆمینیک خۆی بگەیەنێتە گەڕی ١٦. گیزەم ئۆزەریش کە لە کێشی ٦٣ کیلۆگرام چووە سەر سەکۆ لە گەڕی یەکەم توانی بە ھەمان ژمارەی بەیزا ساراچئۆغڵو لە رکابەرە مەنگۆلییەکەی شینەتسەتسەگ ئورابیلەگ بباتەوە.
بوشرا ئشڵدر'ی تەمەن ١٨ ساڵ لە کێشی ٧٥ کیلۆگرام توانی بۆ یەکەم جار بەشداری لە یاری گەوراندا بکات بە ٥-٠ لە رکابەرەکە کازاخستانییەکەی، نادەژدا ریابەت بباتەوە.
ئەسرا ئۆزیۆڵ-یش کە لە کێشی ٥٧ کیلۆگرامدا چووە گەڕی دووەم بە دۆڕانی بەرامبەر بۆکسێنی مەنگۆلیا، مەنوون مۆنخۆر بە ٣-٠ لە پاڵەوانێتییەکە دوور خرایەوە.