Fatih Çakmak
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
پاڵەوانێتی رالی بۆ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ یەکێکە لەو وەرزشانەی جەماوەرێکی زۆری هەیە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیرابوو.
لە ئێستاشدا بڕیارە دوای پێنج مانگ گەڕی چوارەمی پاڵەوانێتییەکە لە ٤-٦ی ئەیلوول لە وڵاتی ئەستۆنیا ئەنجامبدرێت.
لەم گەڕەدا رکابەرەکان لە ٢٣٢ هەزار و ٦٤ کیلۆمەتردا، کێبڕکێ دەکەن.
یەکێک لەو یاریزانانەی زۆرترین سەرنجی لەسەرە سێباستیان ئۆژە-ی فەڕەنسییە کە هەوڵ دەدات نازناوی پاڵەوانی گەڕەکە بەدەست بهێنێت.
بڕیاریشە گەڕی پێنجەمی پاڵەوانێتی رالی لە شارۆچکەی ماڕماریس سەربە پارێزگای موغڵا، بەڕێوەبچێت.