Berad Büyük
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ- AA
لە دووەم رۆژی "Grand Slam"ی ئەمریکا بۆ تێنسی سەر زەوی، سێرێنا ویلیامز سەرکەوت بەسەر کریستی ئان-ی رکابەریدا.
یارییەکە ماوەی یەک کاتژمێر و ٢١ خولەکی خایاند و بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی ویلیامز کۆتایی هات و ناوبراو بۆ خولی دووەم سەرکەوت.
سێرێنا ویلیامز-ی تەمەن ٣٨ ساڵ کە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی "Grand Slam" دەدات لە خولی دووەمدا، رووبەڕووی مارگاریتا گاسپاریان-ی رووسی دەبێتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە لە پاڵەوانێتی تێنسی پیاواندا، دانیال مێدڤێدێڤ کە لە ریزبەندی سێیەمی یاریزانانی تێنسدایە رووبەڕووی فێدریکۆ دێلبۆنیس بووەوە کە لە ریزبەندی ٧٩ دایە.
رووبەڕووبوونەوەکە یەک کاتژمێر و ٤٦ خولەکی خایاند و بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی دانیال میدڤیدێڤ کۆتایی هات.
بڕیاریشە لە خولی دووەمدا، دانیال مێدڤیدێڤ رووبەڕووی کریستۆفەر ئۆکۆنێڵ-ی ئوسترالی ببێتەوە.